پۆلیسی هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه: دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگادار كرایه‌وه به بوونی ڕووداوی دزی كردن له پیرزین، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه‌و توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌م تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكات .
له‌مباره‌یه‌وه نه‌قیبی پۆلیس، سیڤه‌ر عمر شێره به‌رپرسی نه‌هێشتنی تاوانی به‌حركه تایبه‌ت به پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاندووه: ئاگادار كراینه‌وه به بوونی ڕووداوی دزیكردن له پیرزین، دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه‌و له ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیمان ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار ئاشكرا بكه‌ین و تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ین.
گوتیشی: تۆمه‌تبار به ناوی (س. م. ق)، ته‌مه‌ن (٣٦) ساڵ، دوای ده‌ستگیركردنی دانی نا به تاوانه‌كه‌ی كه‌وا هه‌ڵسابوو به ئه‌نجامدانی (٩) تاوانی دزیكردن كه‌وا بریتی بوون له زێڕو پاره‌و فیشه‌ك و كه‌ل و په‌لی ئه‌لیكتڕۆنی.
ده‌شڵێ: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌و ڕێكخراو ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كرا‌و دادوه‌ریش بڕیاریدا به به‌ندكردنی تۆمه‌تبار به پێی ماده (٤٤٣) له یاسای سزدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.