Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 07:08

ئیسڕائیل: ئێران بۆ دروستکردنی هیلالی شیعی ساڵانه‌ پاره‌یه‌کی زۆر ته‌رخان ده‌کات

ڕێژه‌ی بێكاری له‌ ناو گه‌نجانی ئێران له‌ زیادبووندایه‌
کوردستان TV
100%

سه‌ركرده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئیسڕائیل رایده‌گه‌ێنێ،  ئێران بۆ زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ عێراق و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و غه‌ززه‌دا، به‌نیازه‌ هیلالی شیعه‌ دروست بكات.

جه‌نه‌ڕاڵ گادی ئایزنكۆتی، سه‌ركرده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئیسڕائیل ئێرانی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ به‌نیازه‌ هیلالی شیعه‌ دروست بكات بۆ زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ عێراق و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و غه‌ززه‌دا.

هه‌روه‌ها گوتی: ته‌نها سه‌یری قه‌باره‌ی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی ئێران بكه‌ن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، ده‌بینن كه‌ ئێران هه‌موو ساڵێك له‌نێوان 700 هه‌زار دۆلاره‌وه‌ بۆ ملیارێك دۆلار ده‌داته‌ حیزبوڵڵا.

گوتیشی: له‌مدواییانه‌دا وه‌به‌رهێنانه‌كه‌ی هێناوه‌ته‌ فه‌ڵه‌ستینیشه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌وێش زیاد بكات، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی زیادكردنی خه‌رجی یارمه‌تییه‌ ساڵانه‌ییه‌كان بۆ حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی بۆ سه‌د ملیۆن دۆلار.

ڕێژه‌ی بێكاری له‌ ناو گه‌نجاندا له‌ ئێران له‌چاو ساڵی ڕابردوودا به‌ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 29 زیادی كردووه‌و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خۆپیشاندان به‌رێوه‌بچێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆیته‌رز 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.