Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 17:42

‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق لیژنه‌ بۆ ده‌ستگیرکردنی گه‌نده‌ڵه‌کاران پێکده‌هێنێت

هه‌ردوو ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری پێكهاتووه‌
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق دوو لیژنه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری پێكهێنا بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی ده‌ستیگیركردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاند كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه‌ تا به‌ هاوبه‌شی ئه‌و فه‌رمانانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن كه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران به‌ گه‌نده‌لی ده‌ركراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق لیژنه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری پێكهێناوه‌ تا كارئاسانی بۆ ده‌ستگیركردنی گه‌نده‌ڵكاران بكه‌ن، راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ حاڵه‌ته‌ تایبه‌ته‌كانی وه‌ك شه‌هید و برینداره‌كانی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گیرێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.