Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:28

بەرازیڵ : 106 زیندانی لە بەندینخانەیەک هەڵهاتن

هەوڵەكان بۆ دەستگیركردنەوەی هەڵاتووەكان بەردەوامە
کوردستان TV
100%

لە كاتی روودانی شەرێك لە نێو بەندینخانەیەك لە وڵاتی بەرازیڵ 9 زیندانی كوژران و ١٤ ی دیكە برینداربوون ١٠٦ی دیكە هەڵهاتوون.

رۆژنامەی ئوئەستادو دی ساو باولو، بڵاویكردەوە كە ١٠٦زیندانیكراو توانیویانە لەزیندانی شاری جویانیا، لە نزیك شاری بەرازیلی پایتەخت هەڵبێن و دەسەڵاتداران توانیویانە ٢٧یان دەستگیربكەن. روونیشیكردەوە كە یەكێك لەكوژراوەكان سەری بڕدراوەو حكومەت لەهەوڵەكانی بۆ دەستگیركردنەوەی هەڵاتووەكان بەردەوامە.

لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی رابردوو شەڕ لەناو زیندانی ناوچەی ئەمازۆن روویدا و ٥٦ كەس كوژران و چەند زیندانییەك سەربڕدران و سەریان لەسەر دیواری زیندانەكە دانرابوو.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.