سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، خەرجی شارەوانی سلێمانی لە ساڵی 2017 نزیکەی 42 ملیار و 199ملیۆن دینار بووە و داھاتەکەیش بڕی 10 ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە گوتیشی، ئەمساڵ 11 پرۆژە جێبەجێ کراوە، کە خەرجییەکە دوو ملیار و شەسەد ملوێن دینار بووە.
ئەمڕۆ شەممە یوسف یاسین، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی 2017 دا ئێمە توانیومانە 450 ھەزار مەتر دووجا ڕووبەر قیرتاو بکەین و 54 ھەزار کۆنکرێتی کۆڵانەکان کراوە، ھەروەھا 2250 مەتر ئاو ڕاکێشراوە و 542 مەنھۆڵ پاک کراوەتەوە.
یوسف یاسین ، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند: بەنیازی دروستكردنی پاركێكن لە بناری گۆیژە كە جیگەی 100 هەزار كەسی تێدا ببێتەوە و 800 گەنجینەش بۆ بازرگانانی شاری سلێمانی بونیاد دەنێن.
داهاتی ئەمساڵی شارەوانی سلێمانی 10 ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە و سەرۆكی شارەوانیش ڕایدەگەیەنێت بە نیازن دوو هەزار گەنج بە شێوەی گرێبەست بۆ پارك و شوێنە سەوزكراوەكان دابمەزرێنن.
راشیگەیاند: لەبناری گۆیژە پاركی بۆنەكان دروست دەكەین و 6 بازاریی میللیش لەچواردەوری شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دروست دەكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.