بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بنەماڵەی بەڕێزی قازی لە مەهاباد
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کاک عەلیخان سەیفی قازی، کوڕی شەهید محەمەد حوسێنخان سەیفی قازی - مان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و خەڵکی نیشتیمانپەروەری شاری مەهاباد دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم کاک عەلیخان بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
٢٨ـی ١٢ـی ٢٠١٧
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.