سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا نامەیەک بۆ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و هیواى ده‌سپێكردنى دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌خوازێت.
پاولۆ جێنتیلۆنى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا له نامه‌كه‌یدا كه رۆژى 27-12-2017 ئاڕاسته‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، راده‌گه‌یه‌نێت، ئیتاڵیا به‌بایه‌خه‌وه له دۆخى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وه‌ك خاڵى هاوبه‌شمان ده‌مێنێته‌وه و زۆر رازین به‌و هه‌نگاوانه‌ى له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه نراون بۆ رزگاركردنى دوایین ئه‌و شاره‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرابوو".
له نامه‌یه‌كدا بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز پاولۆ جێنتیلۆنى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا هیواى ده‌سپێكردنى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌خوازێت و ده‌ڵێت: "پێكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هیوادارین به‌په‌له دیالۆگى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌ست پێبكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى عێراقێكى یه‌كگرتوو، فیدراڵ و دیموكراتدا و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراقى 2005 و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هان ده‌ده‌ین دیالۆگ بكه‌ن و له‌نێو خۆیاندا هاوكار بن".
به‌ڕێز پاولۆ جێنتیلۆنى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا له نامه‌كه‌یدا كه ڕۆژى 27/12/2017 ئاڕاسته‌ى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئیتاڵیا به‌بایه‌خه‌وه له دۆخى نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و ده‌ڵێت: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وه‌ك خاڵى هاوبه‌شمان ده‌مێنێته‌وه و زۆر ڕازین به‌و هه‌نگاوانه‌ى له ڕووى سه‌ربازییه‌وه نراون بۆ ڕزگاركردنى دوایین ئه‌و شاره‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرابوو".
به‌ڕێز جێنتیلۆنى هه‌روه‌ها ده‌نووسێت: "سه‌قامگیریى ناوچه ئازادكراوه‌كان فاكته‌رێكى بنه‌ڕه‌تییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خێزانه ئاواره‌كان و پێشگیرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر، ئیتاڵیا كه ڕاهێنان به هێزه چه‌كداره‌كان و پۆلیسى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له‌ڕیزى پێشه‌وه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌مێنته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.