Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:10

رۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز پێشێڵکاریه‌ ده‌ستوورییه‌کانی عه‌بادی دژ به‌ کورد ئاشکرا ده‌کات

عه‌بادی مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات و ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌و كاره‌ كۆتایی پێبێت
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز پێشێڵكاریه‌ ده‌ستوورییه‌كانی عه‌بادی دژ به‌ كورد ئاشكرا ده‌كات
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمز، راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ بڵاوكرده‌وه‌ و تیَیدا ئاماژه‌ی به‌ پێشێڵكاریه‌ ده‌ستوورییه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دژی هاووڵاتییانی كورد و پێشێلكاری مافه‌ ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .

ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ عه‌بادی مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی كورد ده‌كات و ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌و كاره‌ كۆتایی پێبێت .

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ و له‌م دواییانه‌دا رێكس تیله‌رسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو: واشنتۆن پشتیوانی له‌ كورد ده‌كات بۆ هه‌وڵه‌كانیان له‌ پێناو جێبه‌جێ كردنی ته‌واوی ده‌ستووری عێراقدا .

راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمز باسیش له‌ پێشێڵكاریه‌كان و سووتاندنی خانوو و ماڵ و كوشتن و ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر كورد ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق شاری كه‌ركوكی داگیر كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش پێشێڵكاری ده‌ستووری ده‌گه‌یه‌نێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.