پێشێلكاری و تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی كه داگیریان كردوون به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ماڵی هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی كوردیان له شارۆچكه‌ی خورماتوو سوتاند.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانیان راگه‌یاند شه‌وی رابردوو میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ماڵی هاووڵاتییه‌كی كوردی‌یان به ناوی (ئیبراهیم سه‌مین) له گه‌ره‌كی كۆماریی شارۆچكه‌ی خورماتوو سوتاندووه .
ئه‌مه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌و تاوانانه‌یه كه حه‌شد و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراقی دوای داگیركردنی ئه‌و ناوچانه له 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
شارۆچكه‌ى خورماتوو رووبه‌ڕووى شهپۆڵێكى وێرانكارى و سووتاندن بووه‌ته‌وه له لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه و سه‌دان خانوو و دوكان و شوێنی هاووڵاتییانی كورد سوتێنراون و وێران كراون و تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسییان ئه‌نجام داوه و هه‌زاران هاووڵاتیی كوردیش ئاواره بوونه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.