دواى خۆپێشاندان و ئاڵۆزییه‌كانى ناو شارى سلێمانى و ده‌روبه‌رى چه‌ندین لێكه‌وته‌ى نه‌ویستراو له‌و شاره‌دا لێكه‌وته‌وه كه ره‌نگه زۆرینه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێم دژى ئه‌و ره‌فتارانه‌بن
له تازه‌ترین كرده‌وه‌دا كه نازاندرێت چ كه‌س و لایه‌نێك یان گروپێك پێى هه‌لساوه له شارى سلێمانى له سه‌هۆڵه‌كه له‌سه‌ر (دیوارى پێكه‌وه‌ژیان) كه سومبلى پێكه‌وه‌ژیانه له‌و شاره وه زۆربه‌ى هێما ئاینیه‌كانى كوردستانى له‌سه‌ر نه‌خشێندراوه و ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به بۆیاغى ره‌ش له‌نێوان هه‌ردوو هێماى ئاینى مه‌سیحى و زه‌رده‌شتى نوسراوه (ته‌نیا ئیسلام ) ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌وانى دیكه
به پێى بۆچوونى چه‌ند رۆشنبیرێكى ئه‌و شاره ئه‌م كرده‌وانه پێده‌چێت له ژێركاریگه‌رى ئیسلامى توندڕه‌و ئه‌نجامدرابێت وه بار‌و دۆخى ئێستاى سلێمانیان به فرسه‌ت وه‌رگرتبێت تا ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامدابێت
هه‌رچه‌نده بكه‌رى ئه‌و كاره نه‌زاندراوه به‌لام بۆته جێگه‌ى پرسیار لاى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌بینیویانه به‌تایبه‌تى چینى رۆشنبیران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.