گریگیل ڤان دیكی هۆڵه‌ندی و به‌رگریكاری یانه‌ی ساوسهامپتۆن به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیڤه‌رپول ده‌كات.
له‌مباره‌وه ئیداره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی یاریزانان، ڤان دیك په‌یوه‌ندی به ڕێدز ده‌كات و درێسی ژماره چواری له یانه‌كه پێده‌درێت.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی بریتانیاش، ڤان دیك گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها به بڕی حه‌فتاوپێنج ملیۆن پاوه‌ند له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول واژوو ده‌كات، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه ده‌بێته گرانبه‌هاترین به‌رگریكار له مێژووی تۆپی پێ.
جێگای باسه ڤان دیكی ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵ، له ساڵی دووهه‌زاروپانزه له یانه‌ی سێلتیكهوه په‌یوه‌ندی به ساوسهامپتۆن كردبوو، له‌باره‌ی یاریكردنیشی له ڕیزی لیڤه‌رپول، ڤان دیك خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه شانازی به په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین یانه‌كانی جیهان ده‌كات.
گوتیشی، ته‌واوی هه‌وڵه‌كانم ده‌خه‌مه گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش و ده‌ستكه‌وتی به‌نرخ بۆ یانه‌كه‌م له ساڵانی داهاتوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.