Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:31

حکوومه‌تی هه‌رێم و کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووی هه‌رێم تاتوێ ده‌که‌ن

حكومەت و كۆمسیۆن لەسەر دیاركردنی رۆژی ھەڵبژاردن كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%


سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێشنجشه‌ممه‌ 28/12/2017 به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

سه‌ره‌تا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستخۆشی له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانیان له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا كه‌ ئێستاش له‌ هه‌وڵی ئاماده‌باشیدان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان. له‌مباره‌یه‌وه‌ چه‌ندین پێشنیار و بیروبۆچوون سه‌باره‌ت به‌ داواكاری و پێدوایستییه‌ لۆجیستییه‌كانی كۆمسیۆن به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌ت بێت به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێی بكه‌ن و ئاماده‌ییی حكوومه‌تیان بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك نیشان دا و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش به‌پێی یاسا و ڕێساكانی خۆیان كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیار كرا له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.