ململانێیه‌كانی نێوان مالكی و عه‌بادی-یه وای كردووه كه عه‌بادی به‌شێك له لێدوانه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان بگۆڕێت، ده‌شبێ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد پێكه‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی عێراقی بكه‌ن.
ئه‌شواق جاف ،په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له لایه‌ن به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باس ده‌كرێت له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له نوری مالكی، نازانم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و شیكردنه‌وه‌یه‌ی بۆ كراوه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ململانێیه‌كانی نێوان مالكی و عه‌بادی-یه وای كردووه كه عه‌بادی به‌شێك له لێدوانه‌كانی بگۆڕێت به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌شواق جاف ده‌ڵێت: وه‌ك كورد نابێت هه‌ڵوێستی خۆمان له‌سه‌ر لێدوانه‌كان بده‌ین، چونكه به‌رپرسانی عێراقی زیاتر كاته‌كانیان به لێدوانه‌وه به‌سه‌ر ده‌بن و كه‌متر كرداریان هه‌یه، بۆیه نابێت به عاتیفی بڕیار بده‌ین و پێویسته وه‌ك كورد یه‌كه‌م هه‌نگاو له ناوخۆی خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین و پێكه‌وه هه‌موومان وه‌ك كورد گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی عێراقی بكه‌ین و هاوپه‌یمانیه‌تی ببه‌ستین، نه‌وه‌ك وه‌ك حزبه‌كان به ته‌نها كه ئه‌وه‌ش كورد زیاتر لاواز ده‌كات.
گوتیشی: له ئێستادا به هۆی نه‌بوونی یه‌كڕیزییه‌وه پێگه‌ی كورد زۆر لاوازه و ئه‌وان كاریان كرد بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی ململانێكان، كورد شه‌ڕی مافی هه‌یه له‌گه‌ڵ شیعه و شه‌ڕی سنووری هه‌یه له‌گه‌ڵ سوننه، به بێ ئه‌وه‌ی كورد یه‌كڕیز بێت ناتوانێت ئه‌و باڵانسه رابگرێت و له‌گه‌ڵ كێ مامه‌ڵه بكات، پێویسته كورد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه بكات كه پابه‌ندی ده‌ستوور ده‌بێت زیاتر و بیكاته مه‌رجی پێشوه‌خته بۆ هه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.