Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:23

وتەبێژی فه‌رمی حکومەتی هەرێم پشووی سه‌ری ساڵى راگه‌یاند

دوو رۆژ پشوو راگه‌یه‌نرا
وتەبێژی فه‌رمی حكومەتی هەرێم پشووی سه‌ری ساڵى راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی تازه‌ ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ رۆژانی یەك شەممە 2017/12/31 و دوو شەممە 2018/1/1 دەبێتە پشووی فەرمی.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان:

بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و تەواوی گەلانی كوردستان و عێراق دەكەین و هیوادارین ئەم ساڵە ببێتە ساڵی چارەسەری كێشەكان و دووربوون لە گرفت، ببێتە ساڵی سەقامگیری و یەكڕیزی.

هەر بەم بۆنەیەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستانی رادەگەیەنین، رۆژانی یەك شەممە 2017/12/31 و دوو شەممە 2018/1/1 دەبێتە پشووی فەرمی .


سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی وەزیران
2017/12/28

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.