Erbil 42°C ھەینی 01 تەمووز 14:39

ئافره‌تێک له‌ کاغه‌زى پێچینه‌وه‌ پۆشاکى سه‌رنجڕاکێش دروست ده‌کات

له‌ پاشماوه‌ى ئه‌وه‌ جۆره‌ كاغه‌زانه‌ى كه‌ بۆ پێچینه‌وه‌ى دیارى كریسمیس به‌كاردێت
ئافره‌تێك له‌ كاغه‌زى پێچینه‌وه‌ پۆشاكى سه‌رنجڕاكێش دروست ده‌كات
کوردستان TV
100%

ئافره‌تێك به‌ ناوى ئولیڤیه‌ میاس له‌ باكوورى كێره‌ولاینه‌ له‌ ئه‌مریكا جلوبه‌رگى سه‌رنجڕاكێش دروست ده‌كات له‌ كاغه‌زى پێچێنه‌وه‌ى دیارى كریسمیس. 

ئولیڤیه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویى توانى جوانترین پۆشاك دروست بكات له‌ پاشماوه‌ى ئه‌وه‌ جۆره‌ كاغه‌زانه‌ى كه‌ بۆ پێچینه‌وه‌ى دیارى كریسمیس به‌كاردێت. 

ئه‌م خانمه‌ بڕیارى داوه‌ شێوازى جیاواز دروست بكات و له‌ ئه‌كاونتى ئینیستاگرامى خۆى وێنه‌ى جلوبه‌رگ و كراسه‌كانى داناوه‌ كه‌ دروستى كردووه‌.

ئولیڤیه‌ میاس به‌ به‌كارهێنان و چه‌مانه‌وه‌ى شریتى جۆراوجۆر و كاغه‌زى ره‌نگاوره‌نگ بۆ دروستكردنى كراس و جلوبه‌رگه‌كانى هه‌میشه‌ وه‌ك شازاده‌یه‌كى جوان ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌روه‌ها ئه‌م خاتوونه‌ وه‌ك خاتوو كلۆز ده‌بینرێت له‌ كاتێكدا جیهان له‌ ئه‌فسانه‌ى كریسمس ته‌نها سانتا كلۆز ده‌ناسى كه‌ ئه‌ویش رۆڵه‌كه‌ی پیاوه‌.

خاتوو میاس به‌ بێ شك خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كى زۆره‌ به‌پێى وێنه‌و كاره‌ جوانه‌كانى كه‌ له‌ ئه‌كاونتى خوى نمایشى كردووه‌ بۆ هه‌ر بۆنه‌یه‌ك به‌كارهێنانى كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنێت .


 

جلوبەرگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.