Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:47

مانچسته‌ر یونایتد 2 خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا

به‌ 2 گۆل به‌رامبه‌ر ده‌بن
کوردستان TV
100%


یانه‌ی ممانچسته‌ر یونایتد  2 خاڵی گرنگی له‌ ده‌ست ده‌دات ،له‌م كاته‌ی له‌ سه‌ر یاریگای خۆی  میوانداری یانه‌ی  بیرنلی  ده‌كات و به‌ 2 گۆل به‌رامبه‌ر ده‌بن .

یانه‌ی بیرنلی له‌ ریگه‌ی هه‌ردوو یاریزان (ئاشلی یارنس و ستیڤن دیڤۆری)  له‌ خوله‌كه‌كانی 30 و 36 توانی  2 گۆل تۆمار بكات و به‌و ئه‌نجامه‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێ بێنێت.

له‌ نیوه‌ی دووه‌می یاریه‌كه‌دا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر مۆرینۆ چه‌ند گۆرانكارییه‌كی گرنگی ئه‌نجامدا به‌ تایبه‌ت هێنانه‌ ژووره‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزان ( جیسی لینگاردی و شیا بریكا)  كه‌ توانیان 2 گۆل  له‌ خوله‌كه‌كانی 53 و 91 بۆ یانه‌ی شه‌یتانه‌ سوره‌كه‌ تۆمار بكه‌ن و كه‌ یارییه‌كه‌ به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی هات .

به‌م ئه‌نجامه‌ كۆی خاله‌كانی مانچسته‌ر یونایتد بوو به‌ 43 خال  له‌ ریزی دووه‌م دێت،هه‌رچی یانه‌ی بیرنلیه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 33 خاڵ سه‌ركه‌وت بۆ ریزی حه‌وته‌م.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.