سه‌رۆكی شاندی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وه‌زیری ناوخۆی عێراق پێی ڕاگه‌یاندوون و به‌ڵێنی پێداون كه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان باس بكات و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدات.
لیوا دلێر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه و پاسپۆڕتی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گوتی: "دوێنێ له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زیری ناوخۆی عێراق شاندێكی باڵای ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبوون له به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه و پاسه‌پۆرت و نشینگه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدامان كرد به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند كێشه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه دانیشتووی هه‌رێمی كوردستانن و به‌چه‌ند هۆیه‌ك ناتوانن ببنه خاوه‌ن ناسنامه و ڕه‌گه‌زنامه و له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانماندا وه‌زیری ناوخۆ بهڵێنیدا كه كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت".
گوتیشی: "ئێمه وه‌كو شاندی هه‌رێمی كوردستان گازانده‌ی خۆمان گه‌یانده قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێمان گوت كه ئه‌مه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ناكات و ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی منیش ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ئێوه و خه‌ڵكی كوردستان و پاڵپشتیتان ده‌كه‌م".
به‌پێی گوته‌ی سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری ناوخۆ پێی ڕاگه‌یاندوون و به‌ڵێنی پێداون كه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بابه‌ته‌كه باس بكات و ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی بۆ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.