Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:07

داعش هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی

داعش له‌سنوری زنجیره‌ چیای حه‌مرین بڵاوه‌یان پێكراوه‌
کوردستان TV
100%


تیرۆرستی داعش له‌سنوری زنجیره‌ چیای حه‌مرین بڵاوه‌یان پێكراوه‌، له‌چه‌ند شوێنێكیشدا هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: داعش ده‌گه‌رێته‌وه‌ و به‌شێكی زۆری خاكی كه‌ركووكیش داگیر ده‌كاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی حه‌ویجه‌ و داقوق.


نزیكه‌ی 200 تیرۆرستی داعش له‌سنوری زنجیره‌ چیای حه‌مرین بڵاوه‌یان پێكراوه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند گوندێكدا گرتووه‌و له‌چه‌ند شوێنێكیشدا هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی.

جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق  رایگه‌یاندوه‌: به‌پێی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان نزیكه‌ی 200 تیرۆرستی داعش  له‌ناوچه‌كانی زنجیره‌ چیایی حه‌مرین بڵاوه‌یان پێكراوه‌، له‌چه‌ند شوێنێكیشدا هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شاخه‌واد عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی رایگه‌یاند، ئه‌وا گومانی تێدا نییه‌ داعش ده‌گه‌رێته‌وه‌ و به‌شێكی زۆری خاكی كه‌ركووكیش داگیر ده‌كاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی حه‌ویجه‌ و داقوق.

عه‌بدوڵڵا گوتیشی، پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و دۆخه‌دا بكات و پشتگیری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ ئاسایشی كه‌ركووك بكه‌ن، هه‌وره‌ها پێویسته‌ وه‌ك به‌ر له‌ ساڵی 2014 ژووری هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بونیات بنرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.