Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:16

بێگەرد تاڵەبانی: تا ئێستا بەڕەسمی دەستلەکارکێشانەوەی یوسف محه‌مه‌دمان پێنەگەیشتوە

ئه‌مڕۆ یوسف محه‌مه‌د ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

 

سكرتێری‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاندووه‌، تائێستا به‌ڕه‌سمی ده‌ستله‌كارێكشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان پێنه‌گه‌یشتووه‌ و هه‌ر كاتێك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی گه‌یشته‌ په‌رله‌مان، ئه‌وكاته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌و پرسه‌ ده‌خاته‌ كارنامه‌ی كاره‌وه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به‌ میدیای‌ فه‌رمی‌ یه‌كێتی‌ راگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان پێگه‌یشتووه‌، به‌ڵام تائێستا به‌ڕه‌سمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.

تاڵه‌بانی‌ گوتیشی: هه‌ر كاتێك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان گه‌یشته‌ په‌رله‌مان، ئه‌وكاته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌و پرسه‌ ده‌خاته‌ كارنامه‌ی كاره‌وه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.


ئه‌مڕۆ له‌ مه‌كۆی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ شاری‌ سلێمانی‌، یوسف محه‌مه‌د  ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌پۆسته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند، یوسف محه‌مه‌د رۆژی‌ 29-4-2014 وه‌كو كاندیدی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ وه‌رگرت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.