Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:13

شاسوار عه‌بدولواحید ده‌برێته‌ به‌رده‌م دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌

به‌هۆی پشووه‌وه‌ نه‌براوه‌ته‌ به‌رده‌م دادوه‌ر
کوردستان TV
#7
100%

د.شێركۆ حه‌ئه‌مین، به‌رپرسی‌ نووسینگه‌ی‌ سلێمانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاندووه‌ له‌كاتی‌ به‌دواداچونیاندا بۆ چاره‌نوسی‌ ده‌ستگیركراوانی‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌، به‌رپرسانی ئاسایش پێیان وتون به‌هۆی پشوه‌وه‌ شاسوار نه‌براوه‌ته‌ به‌رده‌م دادوه‌رو پاش ته‌واوبونی پشووه‌كه‌ كه‌ ئه‌مڕۆیه‌ ده‌برێته‌ به‌رده‌م دادوه‌ر.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایش جه‌ختی كرده‌وه‌  كه‌ شاسوار عه‌بدلواحید هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌و سه‌لامه‌ته‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌وترێن ناڕاستن.

گوتیشی : ئه‌م زانیارییانه‌ ته‌نیا سه‌رچاوه‌كه‌یان ئاسایشه‌و ئه‌گه‌رنا تا ئێستا هیچ كه‌س له‌‌كه‌سوكاره‌كه‌ی، پارێزه‌ره‌كه‌ی ‌و ئێمه‌و خه‌ڵكی دیكه‌ش رێگه‌ی پێنه‌دراوه‌ بیبنێت، له‌به‌رئه‌وه‌ حیسابی زیندانییه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

به‌هۆی هاندان و نانه‌وه‌ی توندوتیژی كه‌ سووتانی باره‌گای حزبه‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی لێكه‌وته‌وه‌ شاسوارعه‌بدولواحید ده‌ستگیركرا، له‌ هه‌مانكاتیشدا ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئارتییش بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك په‌خشه‌كه‌ی وه‌ستێندرا.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.