دادگای ئێران، سزای له سێداره‌دانی بۆ ئه‌حمه‌د ره‌زا جه‌لالی ، توێژه‌ر و پزیشكی ئێرانی، به تاوانی سیخوریكردن بۆ ئیسرائیل ده‌ركرد.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، دادگای وڵاته‌كه‌یان سزای له سێداره‌دانی بۆ توێژه‌ری ئێرانی، ئه‌حمه‌د ره‌زا جه‌لالی كه تاوانباره به سیخوریكردن بۆ ئیسرائیل، ده‌ركردووه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌باس جه‌عفه‌ری ده‌وڵه‌ت ئابادی ، سه‌رۆكی داواكاری گشتی ئێران، رایگه‌یاندووه سزای له سێداره‌دان بۆ ئه‌و سیخوره ده‌ركراوه كه یارمه‌تی موسادی ئیسرائیلی دابوو له تیرۆركردنی زانایانی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.