Erbil 3°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:02

یوسف محه‌مه‌د به‌ مووچه‌یه‌کی 9 ملیۆن دیناری خانه‌نشین ده‌کرێ

دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی
کوردستان TV
100%

دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی، یوسف محه‌مه‌د به‌ مووچه‌یه‌كی 9 ملیۆن دیناری ده‌چێته‌ ڕیزی خانه‌نشینانی پله‌ تایبه‌ته‌وه‌.

د. مه‌دحه‌د سلێمان، ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ باسنیوزی ڕاگه‌یاندووه‌: كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26/12/2017، یوسف محه‌مه‌د، له‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی، نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خوێنێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: دواتر نامه‌كه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نێردرێت و له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌نگی له‌باره‌وه‌ ده‌درێت.

ڕاوێژكاره‌كه‌ی په‌رله‌مان ده‌شڵێ: دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی، یوسف محه‌مه‌د به‌ مووچه‌یه‌كی 9 ملیۆن دیناری ده‌چێته‌ ڕیزی خانه‌نشینانی پله‌ تایبه‌ته‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.