Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:16

گۆڕان وکۆمه‌ڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر پێشبڕکێیان بۆ کشانه‌وه‌ له‌ حکومه‌ت کردووه‌

له‌حكومه‌تی محه‌لی ناكشێینه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوو مانگ پێش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیاری بوون به‌ ئۆپۆزسیۆنی دابوو.

محه‌مه‌د حه‌كیم ، كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاندووه‌ : پێشتر هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌بوو بۆ چه‌ندین پرس،كاتێك له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوینه‌وه‌ پێمان گوتن ده‌مانه‌وێت بۆچونی ئێوه‌ بزانین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كشێننه‌وه‌ یا ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی كشانه‌وه‌ ڕابگه‌یه‌نین، گۆڕانیش پێی گوتین پێمان باشه‌ چاوه‌ڕێ بكه‌ن ئێمه‌ به‌یانی و دووبه‌یانی كۆبونه‌وه‌مان هه‌یه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ كشانه‌وه‌ له‌حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نین.

گوتیشی: ئێمه‌ له‌حكومه‌تی محه‌لی ناكشێینه‌وه‌، چونكه‌ ڕێكه‌وتنی هه‌ولێر جیایه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارتی بووه‌،به‌ڵام ئێمه‌ له‌سلێمانی یه‌كێتی و گۆڕان به‌رامبه‌رمان بوون ڕێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داون و ئێستاش سه‌رۆكی ئه‌و حكومه‌ته‌ محه‌لیه‌ له‌ گۆڕانه‌.

هه‌ر یه‌ك له‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ یه‌كه‌وه‌ بڕیاریان دا له‌ حكومه‌ت بكشێنه‌وه‌، له‌ كاتێكدا چه‌ند مانگێكی كه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ماوه‌، له‌ هه‌مانكاتیشدا یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان چه‌ند مه‌رجێكی بۆ كشانه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت داناوه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.