Erbil 3°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:35

سه‌فین دزه‌یی: مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ نه‌بڕاوه‌و هیچ بڕیارێکیش بۆ بڕینی نییه‌

كۆمه‌ڵێك پێداچوونه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێ، مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ نه‌بڕاوه‌ و هیچ بڕیارێكیش نه‌دراوه‌.

سه‌فین دزه‌یی ، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ رووداوی راگه‌یاندووه‌: مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ نه‌بڕاوه‌ و هیچ بڕیارێكیش نه‌دراوه‌، به‌ڵام پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانی په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت به‌ چی شێوازێك پێدانی مووچه‌ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، چونكه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌رماڵه‌ هه‌یه‌ ده‌كرێت نادادپه‌روه‌رییه‌ك هه‌بێت و پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، به‌ڵام وه‌ك بڕین تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات پێداچوونه‌وه‌ به‌كاره‌كانی خۆیدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌تر خۆی به‌ڕێوه‌ببات، له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی كۆمه‌ڵێك پێداچوونه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئابووریی كوردستان به‌هێز بكرێته‌وه‌ و پێدانی مووچه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ بێت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.