پۆلیسی راپەڕین سوپاسی هەموو لایەك لە دەڤەرەكەیان دەكەن كە لە هەوڵی ئاساییكردنەوەی بارودۆخەكەدا بوون و لە ئێستاشدا ژیانی هاووڵاتیان ئاسایی بۆتەوە، رایدەگەیەنێت بەهەوڵی هەمولایەك لە ئێستادا لەسنورەكەیان ژیانی هاووڵاتیان ئاسایی بۆتەوە.
لیژنەی باڵای ئەمنی دەڤەری ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكی دەڵێت، كوردستان بە گشتی بە بارودۆخێكی هەستیار و مەترسیداردا تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە و ئەركیشە لەسەرشانمان هەوڵی ڕژد و دڵسۆزانە بدەین بۆ ڕەواندنەوە و دوورخستنەوەی ئەو مەترسیانەی، كە هەن.
ئەمڕۆ دووشەممه لە راگەیەندراوێكدا لیژنەی باڵای ئەمنی دەڤەری ڕاپەڕین هاتووە، كوردستان بە گشتی بە بارودۆخێكی هەستیار و مەترسیدار تێدەپەڕێت، بۆیە پێویستە و ئەركیشە لەسەرشانمان هەوڵی ڕژد و دڵسۆزانە بدەین بۆ ڕەواندنەوە و دوورخستنەوەی ئەو مەترسیانەی هەن وە پێویستە هەمووان لەو ئاستەدا بین بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتانەی بە خوێنی هەزاران تێكۆشەر و ڕۆڵەی ئەم گەلە بەدەست هاتوون.
لە بەشێكی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ناكرێت ڕێگە بدرێت لەژێر هیچ پاساوێكدا دەستدرێژی بكرێتە سەر سەروەریەكان و مێژووی ئەم وڵاتە و لەگەڵ سەرجەم داواكارییە ڕەواكانی خەڵكیداین بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان و دابینكردنی سەرجەم مافەڕەواكانیان، هەموو خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەكی مەدەنی و هێمنانە بەمافی ڕەوای هەموولایەك دەزانین، دوور لە كاری تێكدەرانە و توندوتیژی و هەڵكوتانە سەر دام و دەزگە حزبی و حوكمی.
لیژنەی باڵای ئەمنی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویان دا دووربوو لە هەموو كارێكی شارستانی و مەدەنیانە، كە بووە هۆی سووتانی چەندان بارەگەی حزبی و حكوومی و بە ئامانج گرتنی ماڵی هاونیشتمانیان، لە هەمووی زیاتر جێگەی داخ و ناخ هەژێنتر شەهیدبوونی دوو لاوی خوێنگەرمی دەڤەرەكەمان بوو، لەگەڵ برینداربوونی چەندان هەڤاڵی هێزە تەناهییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.