فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یامێكی هۆشداری ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و له په‌یامه‌كه‌یدا به عه‌بادی راگه‌یاند، ره‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد، باجه‌كه‌ی زۆر گه‌وره ده‌بێت و تۆ ناتوانێت به‌م شێوه‌یه قه‌واره‌ی كورد هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سایتی بەغداد نیوز بڵاویكردۆته‌وه، هه‌وڵه‌كانى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌رده‌وامه و، دوو نامه‌ى ئاراسته‌ى هه‌ر یه‌كه له نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق كردووه، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامیانى وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ى گفتوگۆ، باجێكى قورسی ده‌بێت و عه‌بادى ناتوانێت لێی هه‌ڵبێت، چونكه فشارێكى نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تى زۆرى له‌سه‌ر دروست بووه، گوتیشی: عه‌بادى ناتوانێت قه‌واره و كیانى هه‌رێمى كوردستان، بچووك بكاته‌وه.
سەرۆك كۆماری عیراق راشیگەیاندوە، هەموو لایەنە سیاسییەكانی بەغدا پێشتر دژی ریفراندۆم بوون، بەڵام دوای بڕیارەكەی دادگای فیدرالی هەمووان داوای دەستپێكردنی گفتوگۆ دەكەن نەبینراویشە تائێستا هیچ كوتلەیەك رەتیبكەنەوە.
پێشتر ئه‌میر كینانى، ڕاوێژكارى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى فوئاد مه‌عسوومى ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند، هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى و نوورى مالیكی، و هه‌روه‌ها سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌رى نیشانداوه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه گفتوگۆكان له‌سه‌ره‌تاى ساڵى نوێوه به‌سه‌رپه‌رشتى فوئاد مه‌عسووم ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، گوتیشی: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لایه‌نێكى ته‌كنیكی تێدا هه‌یه و وه‌ڵامى ئه‌رێنیش له‌باره‌ى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌وه هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.