Erbil 3°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:52

له‌ به‌رزاییه‌کانی کانی دومه‌ڵان شه‌ڕ له‌ نێوان داعش و سوپای عێراق روویدا

4 چه‌كداری داعش كوژران و ته‌رمه‌كانیشیان له‌ ده‌ست سوپای عێراقدان
له‌ به‌رزاییه‌كانی كانی دومه‌ڵان شه‌ڕ له‌ نێوان داعش و سوپای عێراق روویدا
کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ به‌رزاییه‌كانی كانی دۆمه‌ڵان و گونده‌كانی قوتان شه‌رو پێكدادان له‌ نێوان چه‌كداری داعش و سوپای عێراق روویدا و شه‌ڕه‌كه‌ تا نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو .

محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی 3ی كه‌ركوكی پارتی به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره‌ جمو جۆڵی كۆمه‌ڵێك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ به‌رزاییه‌كانی كانی دۆمه‌ڵان  له‌سه‌ر رێگای نێوان كه‌ركوك هه‌ولێر هه‌ستی پێده‌كرێت.

گوتیشی: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ده‌نگی ته‌قه‌یه‌كی زۆر له‌ ئاواییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بیستراوه‌و به‌ پێی زانیاریه‌كانی ئێمه‌ شه‌رو پێكدادان له‌ به‌رزاییه‌كانی كانی دۆمه‌ڵان و گونده‌كانی قوتان له‌ نێوان ئه‌وچه‌كدارانه‌ كه‌ چه‌كداری داعشن و سوپای عێراقدا روویدا .

محه‌مه‌د خورشید راشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا كه‌ تا نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو 4 چه‌كداری داعش كوژران و ته‌رمه‌كانیشیان له‌ ده‌ست سوپای عێراقدان.

گوتیشی: ئێستا شه‌ره‌كه‌ وه‌ستاوه‌و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ جێگیر بووه‌و كێوماڵی ناوچه‌كه‌ ده‌كات .

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ رێكه‌وتی 9-12-2017 حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی جه‌زیره‌ی نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و سنووری عێراق - سوریای راگه‌یاند و وتی پێشكه‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه‌ به‌ دروشم نابێت و پێویستی به‌كاری جدی هه‌یه‌.

هه‌ر دوای راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی عه‌بادی چه‌ندین جار شه‌ڕو رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان داعش و سوپای عێراقی روویداوه‌ .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.