ئه‌شواق جاف رایگه‌یاند: عێراق پێشێلكاری له‌و به‌نده دهستووریهدا ده‌كات كه ده‌ڵێت: كورد‌و عه‌ره‌ب خاوه‌ن هه‌مان ئه‌رك و مافن له عێراقدا .
ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری عێراق له‌سه‌ر لیستی زه‌رد به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: پێشێڵكاریهكانی حكومه‌تی عێراق تا دێت زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ی له‌و دواییه‌دا بینرا له‌سه‌ر فۆرمی خۆراك نووسینی كوردیان لابردووه كه ئه‌وه پێشێلكارییه‌كی زه‌قی ده‌ستوورییه كه له ده‌ستووردا هاتووه پێویسته زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ههمووبهڵگهنامهو دیكۆمێنته‌كان و په‌راوه فه‌رمییه‌كانی عێراق هه‌بێت، ئێستاش كه زمانی كوردی لادراوه ده‌ستوور پشتگوێ خراوه.
ئه‌شواق جاف حكومه‌تی عێراق له‌ناویشیاندا وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات به دانی كۆمه‌ڵێك بریاری سیاسی ناده‌ستووری و راشیگه‌یاند: سڕینه‌وه‌ی نووسینی كوردی له‌سه‌ر فۆرمی خۆراك به‌شێكه له‌و پرۆگرامه سیاییه پیلان بۆدانراوهی حكومه‌تی عێراق و به‌رده‌وامبوونه له‌و پێشێلكاریه زه‌ق و روونه‌ی سه‌رانی عێراق بۆ سه‌ركوتكردنى كوردستان گرتوویانه‌ته به‌ر.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده راشیگه‌یاند: رێگه‌چاره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سكاڵایه،پێویسته ئێمه له مه‌حكه‌مه‌ی نیشتیمانی سكاڵا تۆمار بكه‌ین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.