Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:45

به‌تاکه‌ گۆلێک به‌رامبه‌ر ده‌رچوون

سان ترۆیدین به‌ بیستو نۆ خاڵ له‌خانه‌ی شه‌شه‌م دێت
کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی خولی به‌لژیكا هه‌ردوو یانه‌ی ستاندار لیگ و سان ترۆیدین به‌رامبه‌ر ده‌رچوون به‌تاكه‌ گۆلێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان.

یانه‌ی سان ترۆیدین بووه‌ میوانی یانه‌ی ستاندار لیگ، گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ به‌ئاستێكی مام ناوه‌ند به‌رێوه‌چوو و هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن.

له‌گێمی دووه‌می  یاریه‌كه‌ گوشاره‌كانی هه‌ردوولا به‌رده‌وامبوو بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر تا پێنج خوله‌ك به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كه‌ ستاندار لیگ توانی له‌رێی یاریزان رازاڤان مارین گۆڵی پێشكه‌وتن له‌یاریه‌كه‌دا تۆماربكات.

دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه‌ و له‌خوله‌كی كۆتایی یاریه‌كه‌ یاریزان رۆمان بیزۆ توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون له‌یاریه‌كه‌دا تۆمار بكاته‌وه‌، كاتێ لێدانی كۆرنه‌ی جێبه‌جێكردو راسته‌وخۆ تۆپه‌كه‌ی خسته‌ نێو گۆڵه‌وه‌.

به‌م ئه‌نجامه‌ سان ترۆیدین به‌ بیستو نۆ خاڵ له‌خانه‌ی شه‌شه‌م دێت و ستاندار لیگیش به‌ بیستو شه‌ش خاڵ له‌خانه‌ی هه‌شته‌م. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.