Erbil 25°C ھەینی 20 ئەیلوول 05:42

مۆرینیۆ : سمالینگ که‌م ته‌رخه‌می هه‌بوو

یاریزانه‌كان ده‌بێ خویندنه‌وه‌یان بۆ یاریه‌كه‌ هه‌بێت
کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی نۆزده‌هه‌می خولی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیسته‌ر ستی به‌رامبه‌ر ده‌رچوو.

ئه‌گه‌رچی شه‌یتانه‌ سووره‌كان تا كۆتایی یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌پێشه‌وه‌بوون، به‌ڵام له‌خوله‌كی زیادكراوی یاریه‌كه‌دا لیسته‌ر ستی توانی یاریه‌كه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌ و جیاوازی هه‌ردوو مانچسته‌ر بۆ سێزده‌ خاڵ به‌رز بكاته‌وه‌.

دوای به‌كۆتا هاتنی یاریه‌كه‌ش جۆزی مۆرینیۆ ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ رایگه‌یاند له‌هه‌ندێ كاتدا ده‌رچوون به‌خاڵێك له‌یاریگا جێی ره‌زامه‌ندی بوونه‌.

هه‌روه‌ها مۆرینیۆ وتیشی ئه‌وه‌ی لێره‌ ده‌مه‌وێت بلێم هه‌لێك بۆم ره‌خسا له‌گه‌ڵ ئاشلی كۆل قسه‌ بكه‌م ده‌رباره‌ی یاریزان سمالینگ، به‌ڵام كه‌م ته‌رخه‌می هه‌بوو، بۆیه‌ من ناتوانم یاری بوه‌ستێنم له‌دوایین دوو خوله‌كی یاریه‌كه‌ تا قسه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان بكه‌م، به‌ڵكو یاریزانه‌كان ده‌بێ خویندنه‌وه‌یان بۆ یاریه‌كه‌ هه‌بێت .   
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.