Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:53

دۆڕانی یانه‌ی شاهانه‌ له‌ڕاپۆرتێکی شیکاریدا

گۆرانكاریه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌ له‌دوای ده‌ركردنی دانی كارڤه‌خال هه‌ڵه‌بوو
کوردستان TV
100%


یانه‌ی ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی لالیگا له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی دووچاری دۆڕانێكی قورس بویه‌وه‌ كاتێ به‌سێی گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ركابه‌ری دۆڕا.

لای خۆیه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ له‌ڕاپۆرتێكی شیكاریدا دۆڕانی یانه‌ی شاهانه‌ له‌و یاریه‌دا‌ بۆ سێ هه‌ڵه‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌، به‌پێی شیكاره‌كه‌ هه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌شداریپێكردنی كۆڤاسیچ بووه‌ له‌لایه‌ن زیزۆ له‌و یاریه‌ به‌ئومێدی وه‌ستانی میسی وه‌ك جامی سوپه‌ر.

به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی ریال له‌یاری جامی سوپه‌ر بۆ تواناكانی ئیسكۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ رۆلێكی سه‌ره‌كی گێرا، به‌ڵام له‌و یاریه‌دا له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانیشتبوو.

هه‌روه‌ها له‌شیكاره‌كه‌دا هاتووه‌ هه‌ڵه‌ی دووه‌می ڕاهێنه‌ری ریال نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست هانی یاریزانه‌كانی بدات بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ ده‌ركه‌ون و پارێزگاری له‌ئاستی خۆیان بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رشلۆنه‌ زۆر باشتر ده‌ركه‌وت له‌ گێمی دووه‌م.

هه‌رچی هه‌ڵه‌ی سێیه‌مه‌ ئه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی بۆكردوه‌ گۆرانكاریه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌ له‌دوای ده‌ركردنی دانی كارڤه‌خال هه‌ڵه‌بووه‌، به‌تایبه‌ت به‌شداریپێكردنی ناچۆ له‌بری كه‌ریم بنزیما و به‌شداری پێ نه‌كردنی ئیسكۆ تا كۆتایی یاریه‌كه‌. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.