ئەندامێكی لیژنەی یاسای پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند، پەرلەمان كوردستان كار لەسەر ئەوە دەكات كە شاندێك ڕەوانەی بەغدا بكات.
ڤەمان فەیسەڵ ئه‌ندامی پەرلەمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند، پەرلەمان كوردستان كار لەسەر ئەوە دەكات كە شاندێك ڕەوانەی بەغدا بكات.
ڕوونی كردەوە كە لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەو بڕیارە لە پەرلەمانی كوردستان هەبووە كە ئەوە دەچێتە چوارچێوەی هەوڵێكی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئاسانكاری و كردنەوەی دەرگەی گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا.
لای خۆشیه‌وه لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان گوتوویه‌تی: "ئه‌و شانده‌ی پەرلەمانی كوردستان كه ده‌چێته به‌غدا، ئه‌ندامه‌كانی له چه‌ند لیژنه‌یه‌كی پەرلەمان پێكهاتوون"، به‌ڵام ناوی په‌رله‌مانتاره‌كان و لیژنه‌كانیانی ئاشكرا نه‌كردووه.
ده‌رباره‌ی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌و شانده په‌رله‌مانییه بۆ به‌غدا گوتی: ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانی شانده‌كه بۆ رەخساندنی زەمینەی له‌باره بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونەوەی نێوان به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌یه هێشتا كۆبوونه‌وه‌یان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.