Erbil 11°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:05

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ژنی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی عیسا پیرۆز ده‌کات

جه‌ژنێكی به‌خته‌وه‌ر و پڕ له‌ ئارامی بۆ هه‌مووان ده‌خوازین
کوردستان TV
#7
100%

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ (سڵاوی خوای لێبێت)، پیرۆزبایی له‌ خوشك و بریانانی مه‌سیحی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ته‌واوی جیهان ده‌كه‌ین، هیوای جه‌ژن و پشوویه‌كی خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازین.

ئه‌مساڵیش جه‌ژنی له‌دایكبوون له‌ كاتێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ هێشتا به‌ سه‌دان هه‌زار خوشك و برای مه‌سیحیمان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاواره‌ن، كه‌ له‌ ئه‌نجامی توندوتیژی و تیرۆری ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعش و به‌ئامانجگرتنیان له‌ناوچه‌ جیاكانی عێراق، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌. وێڕای نه‌مانی داعشیش، به‌ڵام به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ و ئه‌و دۆخه‌وه‌ كه‌ هاتۆته‌ئاراوه‌، متمانه‌ و دڵنیاییان نییه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان.

خوشك و برایانی مه‌سیحی له‌ هه‌رێمی كوردستان پێكهاته‌یه‌كی مێژوویی و دێرینی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگ و ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردستانن كه‌ به‌هه‌زاران ساڵ پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی دیكه‌ كوردستانیان بنیاتناوه‌ و به‌رگرییان لێكردووه‌ و هه‌مووان پێكه‌وه‌ به‌ ته‌بایی و له‌ئارامی و سه‌قامگیریدا ژیاون.

هیوادارین خوشك و بریانی مه‌سیحی و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان، جه‌ژن و بۆنه‌كانی داهاتوویان له‌ دۆخێكی باشتری گوزه‌ران و سه‌قامگیریدا بكه‌نه‌وه‌ و ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیش به‌ سه‌رفرازی گه‌ڕابنه‌وه‌ ناوچه‌ ئاوه‌دانكراوه‌كانیان و به‌ زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان شاد بووبنه‌وه‌.

دووباره‌ جه‌ژنی له‌دایكبوون له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، جه‌ژنێكی به‌خته‌وه‌ر و پڕ له‌ ئارامی بۆ هه‌مووان ده‌خوازین.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

24/12/2017

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.