نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) چەند تیمێکی ناردووەتە خورماتوو و لێکۆڵینەوەیان لەبارەی پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی دژی هاووڵاتییان، کردووە.
بەپێی راپۆرتەکە، کە دوێنێ بڵاو کراوەتەوە، حەشدی شەعبی لە سەرەتای داگیرکردنی خورماتووەوە دەستی بە ”توندوتیژی“ کردووە و دوای گەیشتنی چەندین سکاڵا لە دژی ئەو میلیشیایانە بە تایبەت میلیشیای حەشدی تورکمانی، یۆنامی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
یۆنامی لە راپۆرتەکەیدا، پشتی بە زانیاری و لێدوانی خەڵکی خورماتوو بەستووە، کە ئێستا بەهۆی داگیرکاریی حەشدی شەعبییەوە، ئاوارەی شارەکانی کەرکووک، هەولێر و سلێمانی بوون.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دوای لێکۆڵینەوە، بۆی دەرکەوتووە، کە یەک هەزار و 440 خێزانی خورماتوو ئاوارە بوون و 40 خانوو و 100 دوکانی کوردانیش لە گەڕەکەکانی جمهوری و جەمیلە (رزگاری)ی کوردنشین سووتێنراو و وێران کراون.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کە میلیشیا تورکمانییەکان نیشانەی جیاکەرەوەیان لەسەر دیواری ماڵان نووسیوە و خانووی تورکمانەکانیان جیا کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.