Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:40

لاتسیۆ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا

به‌ چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی كرۆتۆنێی میوانی برده‌وه
کوردستان TV
100%


یانه‌ی لاتسیۆ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌ هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی ئیتاڵیا به‌ده‌ستهێناو به‌ چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی كرۆتۆنێی میوانی برده‌وه.

دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوشه‌شدا، جۆردان لوكاكوی به‌لجیكی و به‌رگریكاری لاتسیۆ گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد.

له‌ خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شتیشدا، شیرۆ ئیمۆبێلی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا، دواتر سێناد لولیچی بۆسنی لاتسیۆی له‌ خوله‌كی هه‌شتاوشه‌ش كرده‌ خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، دوای سێ خوله‌كی دیكه‌ش، فێلیپی ئه‌نده‌رسۆنی به‌ڕازیلی گۆڵی چواره‌می لاتسیۆی تۆماركرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش لاتسیۆ كه‌ یاریه‌كی دواخراوی ماوه، كۆی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده‌ سیی و شه‌ش خاڵ، ژماره‌ی خاڵه‌كانی كرۆتۆنێش له‌ پله‌ی شازده‌می ڕیزبه‌ند له‌ پازده‌ خاڵ وه‌ستا.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.