یاریی كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای ئیسپانیا به سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنا به ئه‌نجامێكی گه‌وره و چاوه‌ڕواننه‌كراو به 3-0 گۆڵ به‌سه‌ر ریال مه‌درید له نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ كۆتایی هات.
كلاسیكۆی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی لالیگای ئیسپانیا به سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنا به ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ كۆتایی هات، كه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له مه‌درید به‌ڕێوه‌چوو.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه ته‌واو له به‌رژه‌وه‌ندیی ریال مه‌درید بوو، كه كۆنتڕۆڵی یاریگه‌ی كردبوو، به‌ڵام گۆڵ تۆمارنه‌كرا.
له گێمی دووه‌مدا با به پێچه‌وانه‌ی كه‌شتییه‌كه هه‌ڵیكرد و تێیدا بارسا توانی به ئاستێكی به‌رز ده‌ربكه‌وێت و له خوله‌كی 45 سوارێز گۆڵی یه‌كه‌می تۆماركرد، دواتر له خوله‌كی 64 ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ بارسێلۆنا هه‌ژمار كرد و یاریزان كارڤاخاڵی به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه، لیۆنێل مێسی توانی لێدانه سزاكه به سه‌ركه‌وتوویی بكاته گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی و تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ببات.
پاشان سه‌ره‌ڕای گۆڕانكارییه‌كانی زیدان له یارییه‌كه‌دا به به‌شدارپێكردنی ناچۆ، به‌یڵ و ئیسكۆ، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه نه‌گۆڕا، به‌ڵكو بارسێلۆنا گۆڵی سێیه‌میشی به هۆی یاریزان ئالێكس ڤیدال له خوله‌كی 90+3 تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه بوو به 3-0 گۆڵ.
به‌م بردنه‌وه‌یه بارسێلۆنا ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 45 خاڵ و شوێنی خۆی له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیدا به‌هێزتركرد و 14 خاڵیش له پێش ریال مه‌دریده، كه ئه‌مه‌ی دوایی له پله‌ی چواره‌مه و 31 خاڵی هه‌یه، به‌ڵام یارییه‌كی دواخراویشی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.