Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 06:20

ئاگر له‌ که‌مپێکی ئاواره‌کان له‌زاخۆ که‌وته‌وه‌

20 خێوه‌ت گڕیان گرت
کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌مپێكی ئاواره‌كانی شنگال له‌ زاخۆ زیاتر له‌ 20 خێوه‌ت سووتان و زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه‌.

دلێرئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری كه‌مپی بێرسیڤ یه‌ك له‌ زاخۆ به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كاتژمێر 7ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌ هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خێوه‌تی خێزانێكی ئاواره‌ 20 خێوه‌تی چوارده‌وری گریان گرت و زه‌ره‌ری ماددی لێكه‌وته‌وه‌و خۆشبه‌ختانه‌ زیانی گیانی نییه‌.

راشیگه‌یاند: تیمه‌كانی پۆلیسی ئاگركوژێنه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه‌ كه‌مپه‌كه‌و كۆنترۆڵی ئاگره‌كه‌یان كرد، ئێستاش تیمه‌كانی شاره‌وانی زاخۆ و خزمه‌تگوزاری كه‌مپی به‌رسیڤ یه‌ك سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌ سووتاوه‌كه‌ن و ئێمه‌ش وه‌ك ئیداره‌ی كه‌مپ به‌ هاوكاری UN و ده‌زگا خێرخوازییه‌كانی تر خێمه‌و كه‌لو په‌لی ناو ماڵ و خوارده‌مه‌نیمان بۆ خێزانی خێمه‌ سووتاوه‌كان ئاماده‌كردووه‌و دوای پاككردنه‌وه‌كه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی خێمه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر ده‌كرێت.

گوتیشی : لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌و به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌ هۆی گڕگرتنی زۆپای غازه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.