له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی خولی ئوسترالیا یانه‌ی بیرس گلۆری سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بریسبین به‌ده‌ست هێنا و به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی دوازده‌هه‌می خولی ئوسترالیا یانه‌ی بیرس گلۆری بووه میوانی یانه‌ی بیرسبین، له‌كۆی سی رووبه‌روو بونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه بریسبین له بیست یاری براوه بووه، بۆیه چاوی له‌و یاریه‌ش بوو به‌سه‌ركه‌وتن له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كۆتا بێنێت.
له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی سی و هه‌شت ماسیمۆ ماكارۆن توانی گۆڵی پێشكه‌وتن بۆ بریسبین تۆمار بكات كه شه‌شه‌مین گۆڵی خۆی بوو له‌م وه‌رزه‌دا.
له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه بیرس گلۆری ریزه‌كانی خۆی رێكخسته‌وه به‌و ئومێده‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆرێت، ئه‌وه‌بوو له‌خوله‌كی هه‌شتا ئه‌ندی كیۆ گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونی بۆ بیرس گلۆری به‌ده‌ست هێنا.
دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه به‌دوو خولهك كاسترۆ گۆڵی دووه‌میشی بۆ یانه‌ی میوان تۆمار كرد‌و ئه‌ركی بریسبینی له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌سته‌م كرد.
به‌مجۆره یاریه‌كه تاكۆتایی وه‌ك خۆی مایه‌وه‌و بیرس گلۆری به‌م بردنه‌وه هاته خانه‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی وبریسبینیش له‌خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.