Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 02:52

داهاتی ساڵانه‌ی 2,1 ملیار یۆرۆیه‌

له‌ ساڵی 2010 له‌ لایه‌ن (ئیلكا په‌نانن) ی فنله‌ندی دامه‌زراوه‌
کوردستان TV
100%

  
كۆمپانیای ( سوپه‌ر سێل)  یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا ناسراوه‌كانی جیهان بۆ یاری ،داهاتی ساڵانه‌ی بریتییه‌ له‌ دوو ملیار و 100 ملیۆن یۆرۆ له‌ ساڵێكدا.

ئه‌و كۆمپانیایه‌ چواره‌م به‌ناوبانگترین كۆمپانیای یاریه‌ له‌ جیهان و رۆژانه‌ 100 ملیۆن كه‌س یارییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌كاردێنن و سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو داهاته‌ زۆره‌ له‌ ساڵێكدا ته‌نها 213 كارمه‌ندی هه‌یه‌ .

جێی باسه‌ كۆمپانیای " سوپه‌ر سێل" له‌ ساڵی 2010 له‌ لایه‌ن (ئیلكا په‌نانن) ی فنله‌ندی دامه‌زراوه‌ و سه‌ره‌تا به‌ 5 كارمه‌ندو له‌ ژورێكی بچوك ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.