Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 10:29

ئه‌پی Typcas که‌ نرخه‌که‌ی 5 دۆلاره‌ بۆ کاتێکی دیاری کراو بۆته‌ خۆڕایی

زیاتر له‌ 100 جۆره‌ فۆنتی جیاوازی بۆ دابین كراوه‌
Typcas
کوردستان TV
100%

بۆ كاتێكی دیاریكراو ئه‌پی Typcas كه‌ نرخه‌كه‌ی 5 دۆلاره‌ له‌ ئه‌پ ستۆری هه‌ر ئێستا به‌ خۆڕایی دایبه‌زێنه‌.

ئه‌پی Typcas یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌په‌ به‌ناوبانگه‌كانی سیسته‌می ئای ئۆ ئێس له‌ سه‌ر ئامێره‌كانی ئایفۆن و ئایپاد.

ئه‌و ئه‌په‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌ستكاری وێنه‌ كه‌ پێكدێت له‌ زیادكردنی نووسین بۆ سه‌ر وێنه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تر و ئیفێكتی ناوازه‌ی تر.

قه‌باره‌ی ئه‌پی Typcas نزیكه‌ی 184 مێگابایته‌، گونجاوه‌ بۆ وه‌شانی IOS 9 و به‌رزتر كه‌ له‌سه‌ر ئامێره‌كانی مۆبایلی ئایفۆن و ئایپاد چه‌سپاوه‌.

ئه‌م ئه‌په‌ زیاتر له‌ 100 جۆره‌ فۆنتی جیاوازی بۆ دابین كراوه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین له‌زگه‌و چوارچێوه‌ ناوازه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر وێنه‌كانت دایبنێیت.

هه‌ر به‌م ئه‌په‌ ده‌توانی وێنه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر تێكه‌ڵ بكه‌ین له‌ناو یه‌ك چوارچێوه‌ دایبنێیت.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.