Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:37

په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌کی "چینی" ه‌وه‌ کرد

ده‌ستی له‌ بڕی 2 ملیۆن یۆرۆی خۆی هه‌ڵگرتووه‌
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ی له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی  یانه‌كه‌ دورخرایه‌وه‌ " خافێر ماسكیرانۆ " ی ئه‌رجه‌نتینی و به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی په‌یوه‌ندیكردنی خۆی به‌ یانه‌ی " هیپی  شینا  فۆرتۆن " ی چینی راگه‌یاند .

به‌ گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ تۆری هه‌واڵی (ئی ئێس پی ئێن) هاتووه‌  گرێبه‌ستی" ماسكیرانۆ" ته‌نها بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ واژوو كراوه‌ به‌ بڕی (10) ملیۆن یۆرۆ ، هه‌روه‌ها ناوبراو له‌ پێناو گرێبه‌ستی  ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌ستی له‌ بڕی 2 ملیۆن یۆرۆی خۆی هه‌ڵگرتووه‌ .

جێی باسه‌. به‌ ده‌ستبه‌كاربوونی  "ڤاڵڤێردی" وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ "ماسكیرانۆ " له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ دوورخرایه‌ ،به‌لام ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بوونی له‌ مۆندیالی 2018 ی روسیا  له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین هه‌بێت ،ده‌یه‌ویت خوله‌كی زیاتر یاری بكات .
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.