Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 06:43

ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندان له‌ سه‌یدصادق به‌ره‌و ناوچه‌ی پارتى دیموکراتى کوردستان گۆڕا

به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ژماره‌یه‌ك شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجام درا .

په‌یامنێرى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان رایگه‌یاند :له‌ سه‌ید صادقیش به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئه‌م ناوچانه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دواى دوو كاتژمێر ئاراسته‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ گۆڕاوه‌ و خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌ید صادقى پ-د-ك به‌ڕێوه‌ن ، هه‌رچه‌ند به‌پێی زانیاریه‌كان خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌پارێزرێن بۆ ئه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی لێنه‌كه‌وێته‌وه‌ ، به‌ڵام بوونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌رپرسیاریه‌تی خستنه‌ ئه‌ستۆی ئه‌ركه‌كان وه‌ك پێویست نییه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.