له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌هه‌می خولی ئیتالیا یانه‌ی میلان جارێكی دیكه دووچاری شكست بوویه‌وه كاتێ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی له‌سه‌ر ده‌ستی ڤیرۆنا به‌دوو گۆڵی خاوێن دۆڕا.
یانه‌ی هیلاس ڤیرۆنا له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی میلانی كرد، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌وه هیلاس ڤیرۆنا به‌هێزه‌وه ده‌ستی به‌یای كرد تا له‌خوله‌كی بیستوچوار ئه‌نتۆنیۆ كاراچیلۆ توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ ڤیرۆنا تۆمار بكات، به‌مجۆره گێمی یه‌كه‌م به‌تاكه گۆلێك به‌كۆتاهات.
له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌و دوای تێپه‌ربوونی ده خولهك مۆیس كین له‌ده‌رفه‌تێكدا گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌ی ڤیرۆنا تۆماركرد‌و ئه‌ركی میلانی له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌سته‌م كرد.
دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه میلان به‌رده‌وامبوو له‌هه‌وڵه‌كانی تا ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆرێت، به‌ڵام یانه‌ی ڤیرۆنا له‌هێرشێكی هه‌لگه‌راوه‌دا له‌خوله‌كی حه‌فتاو حه‌وت به‌واژووی یاریزان دانیل بییسا توانی گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی له‌یاریه‌كه‌دا تۆمار بكات و جۆش و خرۆشی زیاتر بخاته نێو دڵی هانده‌ران.
له‌كاتی زیادكراوی یاریه‌كه‌و به‌ر فیكه‌ی ناوبژیوان یاریزانی یانه‌ی میلان خیسۆس سۆسۆ به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیلاس ڤیرۆنا به‌كۆتاهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.