له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی خولی ئوسترالیا یانه‌ی میلبۆرن ڤیكتۆری سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بریسبان رۆر به‌ده‌ست هێناو به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆلێك یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
له‌ده‌ستپێكی وه‌رزی ئه‌مساڵه‌وه هه‌ردوو یانه‌ی ملبۆرن ڤیكتۆری و بریسبان رۆر به‌هۆی خراپی ئه‌نجامه‌كانیانه‌وه ته‌نیا ده خاڵیان هه‌یه، بۆیه هه‌ردوو یانه چاویان له به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامێكی شایسته بوو.
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه و دوای تێپه‌ربوونی دوازده خولهك ملبۆرن له‌رێی یاریزان ریس ویلیامز گۆڵی یه‌كه‌می له‌یاریه‌كه‌دا به‌ده‌ست هێنا، حه‌وت خولهك دوای ئه‌م گۆڵه جارێكی دیكه یاریزانانی تیپی ڤیكتۆری خۆیان گه‌یانده تۆری گۆڵی تیپی بریسبان و ئه‌مجاره‌یان كۆستا باربرۆس گۆڵی دووه‌می بۆ ملبۆرن ڤیكتۆری تۆماركرد.
گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه به‌كۆتا هات، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه یاریزانانی بریسبان ریزه‌كانی خۆیان رێكخسته‌وه تا یاریزان ماسیمۆ مكارۆنی تواین له‌خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش گۆلێك تۆمار بكات و جیاوازی گۆڵهكان كه‌م بكاته‌وه.
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌تاكه گۆلێك مایه‌وه‌و یانه‌ی ڤیكتۆری خۆی گه‌یانده خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.