Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 03:24

سێ منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کران 

 تا ئێستا 3 ھەزار 226 کەس ڕزگار کراون 
کوردستان TV
100%

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گوتی، ئەمڕۆش توانرا سێ منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار بکرێن.

حوسێن قایدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند" بە ھەوڵی بەردەوامی نووسینگەکەمان بۆ ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، ئەمڕۆش توانرا سێ منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار بکرێن."

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی  گوتی:" ئەو سێ منداڵە لە ٣/٨/٢٠١٤ لە لایەن داعش دەستگیر کرابوون و دواتریش بردرابوون بۆ سووریا و لەوێشەوە بردرابوون بۆ تورکیا، بەخۆشحاڵییەوە توانرا ئەمڕۆ ھەرسێکیان ئازاد بکرێن و بە کەسوکاریشیان شاد بکرێنەوە."

حوسێن قایدی ڕوونیشی کردەوە" بە ڕزگارکردنی ئەو سێ منداڵە تا ئێستا ٣ ھەزار ٢٢٦ کەس ڕزگار کراون و نزیکەی ٣ ھەزار ١٩١ کەسی دیکەش لەدەستی داعشدا ماون."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.