Erbil 13°C شەممە 21 کانونی یەکەم 15:05

ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران شارۆچکه‌ی مه‌خموور به‌سه‌رده‌که‌نه‌وه‌

مه‌خموور قه‌زایه‌كى كوردستانییه‌ و ده‌كه‌وێته‌ باشوورى رۆژئاواى هه‌ولێر
کوردستان TV
100%

ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنە كوردییەكان، سەردانی مەخموریان كرد، داوا له‌ هەر دوو حكومەتی هەرێمی كوردستان‌ و حكومەتی عێراق، بەهانای خەڵكی ناوچەكەوە بێن، ئاماژە بەوەش دەكەن مەترسیەكانی سەر مەخمور هێشتا بەردەوەامن.

ئەمرۆ یەكشەممە ژمارەیەك لەئەندامانی فراكسیۆنە كوردییەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند تا ئێستاش مەترسیەكان لەسەر مەخمور وەك خۆیان ماونەتەوە، داواش لە هەرێم‌ و بەغدا دەكەن هەوڵەكانیان بخەنەگەر بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتیانی ناوچەكە له‌ بارودۆخێكی خراپ ژیان به‌رێ ده‌كه‌ن.

ئاماژە بەوەشدەكەن، خەڵكی مەخمور تائێستاش لە ترسدا دەژین‌ و مەترسی لەپێكدادانی سەربازی لەنێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌ و هێزە عێراقیەكان دەكەن لەناوچەكانیان، ئەو شاندەی پەرلەمانتاران پەیامێكیش ئاراستەی ئەو كەسانە دەكەن كە بەهۆی ئاڵۆزی ناوچەكانیان ئاوارە بوون، داواش دەكەن بگەرێنەوە بۆ سەر ماڵ وحاڵی خۆیان.

مه‌خموور قه‌زایه‌كى كوردستانییه‌ و ده‌كه‌وێته‌ باشوورى رۆژئاواى هه‌ولێر و له‌ نێوان قه‌زاكانى حه‌ویجه‌، شه‌رگات، هه‌ولێر و مووسڵ هه‌ڵكه‌وتووه‌، 50 كیلۆمه‌تر له‌ مووسڵه‌وه‌ دووره‌ و هه‌ر یه‌ك له‌ ناحییه‌كانى (گوێڕ، كه‌ندێناوه‌، قه‌راج، مه‌لاقه‌ره‌) ده‌گرێته‌وه‌.

له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو، میلیشیاكانى حه‌شد و هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق به‌ هۆى "خیانه‌تى" به‌شێك له‌ به‌رپرسانى یه‌كێتى توانیان شارى كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى داگیر بكه‌ن و هێزیان به‌ره‌و ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان جوڵاند، به‌ڵام له‌ شارۆچكه‌ى پردێ هێزى پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه‌ و توانیان پێشڕه‌وییه‌كانیان رابگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.