Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 03:26

تائێستا 66 گۆڕی بە کۆمەڵ لە شەنگال دۆزراونەته‌وە

ئه‌مرۆش دوو گۆڕی بە کۆمەڵ لە شەنگال دۆزرانەوە
کوردستان TV
100%

دوو گۆڕی بە کۆمەڵ لە شەنگال دۆزرانەوەو بەوەش ژمارەی گۆڕە بە کۆمەڵە دۆزراوەکان گەیشتە 66 گۆڕو بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ئێزدییەکان لە وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمیش داوا دەکات، بەشێوەیەکی زانستیانە گۆڕەکان ھەڵبدرێنەوە.

خەیری بوزانی، بەرێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدییەکان لەوەزارەتی ئەوقافی ھەرێم بەخەندانی راگەیاند" دوێنێ چوارشەممە لە باشوری قەزای شەنگال، دوو گۆڕی بەکۆمەڵ، لەلایەن ھێزەکانی عیراقەوە دۆزراوەتەوە. 

بوزانی، پێشبینی دەکات، تەرمی 80 کەس، لە تەمەنە جیاوازەکان لەو دوو گۆڕەدا بن، داواشی کرد تیمی تایبەت بە جێنوساید لە وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم مامەڵە لەگەڵ ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانە بکات.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.