Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 03:27

به‌غدا تائێستا وەڵامی هه‌ولێرى بۆ کردنه‌وه‌ى فرۆکەخانەکان نەداوەتەوە 

ھیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمی لەنێوان هه‌ولێرو به‌غدا نەکراوە
کوردستان TV
100%

وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، تائێستا عێراق وەڵامی ھەرێمی نەداوەتەوەو، ھیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمیش لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند نەکراوە سەبارەت بەچارەسەرکردنی کێشەی فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان.

مەولود باوەموراد، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا ھەوڵەکان بۆ زانینی کاتی کردنەوەی فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە، تائێستا وەڵامی ھەرێم لەلایەن عێراقەوە نەدراوەتەوە.

وتیشی، لەگەڵ کونسوڵخانەکان و یوئێن و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق لەپەیوەندیدان، "لەکۆبونەوەکانیشمان لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتان بەڵێنی ئەوەدراوە کە فرۆکەخانەکان بەر لەساڵی نوێ بکرێنەوە بەڵام تائێستا ئەوە بەفەرمی بە ھەرێم نەگەیشتوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، فرۆکەخانەکان و داھاتی ھەرێم و کۆمپانیاکان کە لەکەرتی گواستنەوەی ئاسمانی کاردەکەن زیانی زۆریان بەرکەوتوە، ئەو پارانەش کەلەلایەن ھێڵی فرۆکەوانی عێراقی بۆ نیشتنەوەی فرۆکە وەردەگیرێن زیاتر ٣١ ملیۆن دۆلار بووە، ئەو پارەیەش بەھەرێم نەدراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.