Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 03:28

دەزگای خێرخوازیی بارزانی 150 خێوەت پێشکەشی زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزە له‌ دەربەندیخان کرد

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی شارۆچکەی دەربەندیخانیان بەسەر کردەوە
کوردستان TV
100%


دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پاش ڕوودانی بوومەلەرزەکانی کوردستان، چەندین کاروان ھاوکاری گەیاندووەتە زیانلێکەوتوانی دەربەندیخان و دەوروبەری، ئەمجارەش 150 خێوەتی پێشکەشی ئەو خێزانانە کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17/12/2017، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی شارۆچکەی دەربەندیخانیان بەسەر کردەوە، پاش لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی دانیشتوانی شارەکە، 150 خێوەتیان پێشکەشی ئەو خێزانانە کرد، کە لە زیانلێکەوتوانی سەرەکیی بوومەلەرزەکانن.

پاش ڕوودانی بومەلەرزەکان، شارۆچکەی دەربەندیخان و دەوروبەری لە سنووری ھەرێمی کوردستاندا، زۆرترین زیانی پێگەیشتووە، ئێستاشی لەگەڵدابێت، دانیشتوانی ئەو ناوچانە لە ترسی دووبارەبوونەوەی بوومەلەرزەکان، لە دەرەوەی خانووەکانیان دەمێننەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.