Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:00

وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم: گفتوگۆ تاکه‌ چاره‌سه‌ره‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا

هه‌ولێر رۆژی ئاڵای كوردستانی به‌رزو پیرۆز راگرت
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی رۆژی ئاڵای كوردستان رایگه‌یاند: ته‌نها دیالۆگ و گفتوگۆ تاكه‌ چاره‌سه‌ره‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه‌ به‌ هێزو شه‌ڕ هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێت.

له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به‌ ئاماده‌بوونی كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌بری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم، ئه‌م یاده‌ به‌رز راگیرا و به‌ده‌م سروودی نیشتمانییه‌وه‌ له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدێكه‌وه‌ ئاڵای كوردستان له‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌رزكرایه‌وه‌ و پاشان وه‌زیری ناوخۆ، كه‌ریم شنگالی به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ گوتارێكی خوێنده‌وه‌.

ktv

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ریم شنگالی، هیوای ئه‌وه‌ی خواست كه‌ رۆژی ئاڵای كوردستان هه‌مووان كۆبكاته‌وه‌ تاوه‌كو به‌ یه‌كگرتوویی به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كان بوه‌ستنه‌وه‌ و رووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌كان ببینه‌وه‌

هه‌روه‌ها گوتی: له‌م ده‌رفه‌ته‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ته‌نها دیالۆگ و گفتوگۆ تاكه‌ چاره‌سه‌ره‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. مێژوو سه‌لماندوویه‌تی به‌ هێزو شه‌ڕ هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو كێشه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ مایه‌ی زیان و نه‌هامه‌تیی زیاتر. ئێمه‌ گه‌لێكی ئاشتیخوازین و ده‌ستی ئاشتی بۆ گه‌لانی عێراق درێژ ده‌كه‌ین، ئاماده‌ین به‌ ئاشتی و دیالۆگ و گفتوگۆ و دوور له‌ زمانی هێز و خۆسه‌پاندن.

ئاماده‌كردنی : رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.